Univera Yazılım

پەیوەندیمان پێوە بکەن
ARZEN GROUP

EnRoute Panorama

پانۆرامای سەر ڕێ، لە هەر شاشەیەک باروودۆخەکانی فرۆشتن لە خاڵەکانی فرۆشتن لەلایەن کۆمپانیای سەرەکی لە ئاستی بەرێوەبردنی بەرزەوە بشکنینی بۆ ئەنجام بدرێ و گشت زانیاریەکانی خاڵەکانی فرۆشتن کۆنترۆل بکرێت و بۆ ئەو زانیاریانەی کە هەن شیکاری هەڵسانگاندی پێویست ئەنجام بدرێت، درووستکراوە بە ئامانجی ئەوەی کە بڕیاری بەڕێوەبردنی تەندرووست پێ بدرێت

ئێستا لە ١٢ ووڵات، وەک گرنگترین بەرنامە لە زیاتر لە ٤٠٠٠ کۆمانیای دامەزراوەی گەورە، لە رێگەی کانزاسازی زانیاریەوە ملیۆنەها ریز زانیاری کە لە ناوی درووست دەبێت لە ماوەیەکی کورت جێبەجێیان دەکات و رێنیشاندەر دەبێت بۆ بەرێوەبردنی سەروو لە کاتی وەرگرتنی بڕیارە ستراتیژیەکان

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

Quest Panorama

بەرێوەبردنی بزۆک Mobil ی کار- پانۆرامای کوێست بەرنامەیەکی ئامرازی بەڕێوەبردنی کارە کە لەسەر ژێرخانی یونیڤێرا Univera کاردەکات، بەکارهێنان و جێبەجێکردنی زۆر ئاسانە. بەرنامەیەکی گونجۆکە بۆ بە دواداچوون بە دوای گشت چاڵاکیەکانی تیمەکانی مەیدان

کاری سەرەکی بریتیە لە کۆکردنەوەی ئەو چاڵاکیانەی کە کارمەندانی مەیدان لەگەڵ موشتەری ئەنجامی دەدەن بە یارمەتی فۆرمەکانی کۆمپیوتەری دەستی و راپۆرتکردنیان لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە.هەر جۆرە فۆرمێک کە بە کاخەز کۆ دەکرێتەوە دەتوانرێت لەسەر کۆمپیوتەری دەستیش درووستبکرێت. بەکارهێنەرانی سەنتەر دەتوانن چاودێری ئەم چاڵاکیانە لە رێگای ئامرازی راپۆرتکردنی داینامیک لە ئەنتەرنێت ببینن

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

Stokbar Panorama

بریتیە لە چارەسەری بەرێوەبردنی بەرهەمهێنان و خەزنکردنی یونیڤێرا Univera کە لەم سێکتەرەدا پشت بە ئەزموونی زانیاری کۆکراوەی درێژخایەنی چەندەها ساڵ و کردارەکانی بەرهەمهێنان و خەزنکردن کە لە وێبدایە دەبەستێت و گونجۆکە و چارەسەری کێشەکانی چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی میکانیزمی کۆنترۆل دەکات

بەرێوەبردنی کاریگەری هەڵگیراوەکان stock و گەیاندنی بەرهەمی راست بۆ کڕیاری راست، تایبەتمەندی بە دواداچوون و چاودێریکردنی شوێن و دابینکردنی FIFO/LIFO وبەڕێوەبردنی ماوەی بەسەرچوون و بە دواداچوونی ژمارەی باتچ و لۆت و ژمارەی زنجیرەیی و هەروەها چەندین تایبەتمەندی تر پانۆرامای ستۆکبار تێچووی وەبەرهێنانی خۆی لەماوەیەکی کورت بە شوێنی کارەکان دەداتەوە

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

Lojitek Panorama

لەم رۆژگارەدا بەرهەمە کوشتکاڵیەکان کە بە بەرفراوانی بەرهەمدێن بە گرێبەست یاخوود بە ئازاد دەکردڕێن، پانۆرامای لۆجیتێک دەرئەنجامی پێداویستیە زۆرەکانی ئەو شوێنی کارانەی کە بەرپرسیارەتی یاخوود نرخیان بۆ بەرهەمی کوشتوکاڵی زیاد کرووە هاتۆتە کایەوە

چارەسەرەکانی بەرێوەبردنی دابینکردنی کشتوکاڵی یونیڤێرا بۆ شوێنی کارێک لە ناوەندێکی ئەلکترۆنیچاڵاکیەکان و پرۆسەکانی دابینکردنی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی سیستەمەکی هەڵدەگرێت و راپۆرت دەکات لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی چاڵاکیەکان ڕێگری لە هەڵە دەکات و وە ئامانجی خێراکردنی چاڵاکیەکانیش لە ئەستۆ دەگرێت

شوێنێکی کار کە بەرێوەبردنی دابینکردنی کشتوکاڵێ درێژخایەنی پانۆرامای لۆجیتێک بەکاردەهێنێت لەمەودوا دەتوانێت رزگاری بێت لە ئامادەکردنی راپۆرتی دەستی و گەڕان لە ئارشیف کەکاتێکی زۆر بە فیرۆ دەدەن و دەتوانن لەسەر سەلامەتی و کاریگەری و کوالیتی گشتی بەرهەم ووردببنەوە

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

CallDesk

CallDesk ئەو کۆمپانیانەی کە خزمەتگوزاری دەربارەی بەرهەمەکانی بەکارهێنەر دەدەن کە هاوبەشیانی لەگەڵ ئەنجامداوە و تیمەکانی خزمەتگوزاری مەیدانی بەڕێوە دەبات و تەواو ئاسانکاری میکانیکی بۆ کۆمپانیاکان لە کاتی پرۆسەی خزمەتگوزاری دابین دەکات

پرۆسەی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن بریتیە لە گرنگترین بابەتەکانی رازیکردنی موشتەری. بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان کە هاوبەشیتان لەگەڵ کردووە لەبەر ئەم هۆکارە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان بۆ کۆمپانیاکان. CallDesk سەرەڕای بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە هەروەها چەندین سوودی تر دابین دەکات

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

سۆشیاڵ – تۆری سۆشیاڵی یەکگرتوو

سۆشیاڵ کە روانگەیەکی نوێ بۆ شێوازی کارکردنتان دەهێنێت، بریتیە لە بەرنامەیەکی دامەزراوەی تۆڕی سۆشیاڵ کە بۆ بەکارهێنران لە ناوەوەی دامەزراوە درووستکراوە. سۆشیال بەرنامەیەکە کە تیمەکانی ئۆفیس و مەیدان لە یەک مەیدان بە شێوەیەکی هەماهەنگ و خێراترو بەرهەمدارتر و ئاسوودەتر پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن و لە ڕێگەی بەهرەکانیانەوە کارلێککردن لە نێوان کارمەندان زیاد دەکات و ماوەی کارکردن کەم دەکات

سۆشیاڵ، بەکارهێنانی سۆشیال میدیای ژیانی رۆژانەمان دەگوازێتەوە بۆ ژیانی دامەزراوەیی (کارکردن). بەم هۆیەوە لە ڕێگەی هاندانی بەرزو پەیوەندی بەردەوام بەرهەمداری زیاد دەکات

وردەکارییەکان