پەیوەندیمان پێوە بکەن
ARZEN GROUP

پرۆگرامی بازرگانی (ERP-MRP)

پرۆگرامی دارا پڵەسی بازرگانی، پرۆگرامێکە کە بۆ بەکارهێنانی لە سێکتەرەکانی بزاڕکاری، داواکاری، بەرهەمهێنان، کڕین، ژمێرکاری، دارایی، سەرچاوەی مرۆیی بە شێوەیەک کە بەکارهێنانی ئاسان و ئاسوودەیە و توانای دەرکردنی راپۆرتی بەرفراوانی هەیە و پرۆگرامێکی بازرگانیی سادەیە. یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندیی دارا پرۆگرام یەکەی بەرهەمەکەیەتی، هەر لە قۆناغی داواکارییەوە تا ئەو کاتە دەگاتە دەستی بەکاربەر، هەنگاوەکانی کار بەپێی کاتی ئەنجامدان لە پێشەوەی پلانەکاندان. دەکرێ هەندێک لە بەکاربەران نەیانەوێ پرۆگرامەکە یان بەشێک لە پرۆگرامەکە بەکاربهێنن، جا بوونی بناغەی دۆسیەیی گرنگە، چونکە بەکاربەر دەتوانێ ئەو کاتە سوود لە پرۆگرامەکە ببینێت کە پێویستییەتی

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

پرۆگرامی ئێکسترای رێستورانت

دارا بە شێوەیەکی وەها ئامادەکراوە کە ئاسانتر دەتوانی چاودێریی گارسۆن بکەیت و لە کارەکاندا بە شێوەیەکی بەرهەمدارتر بەکاری بهێنیت. هەروەها سیستمی داواکاری و جێبەجێکردنی خواردنەکان خێراتر کراون. بێگومان ئەگەر گارسۆنەکان بەرهەمدارتر کاربکەن پرۆسەی ئامادەکردنی خواردن بۆ میوانان خێراتر دەبێت. لە سیستمدا داواکاریی میوانان لە تێرمیناڵێکی ناوەندی یاخود لە شاشەیەکدا کۆدەبێتەوە. ئەو داواکارییانەی وەردەگیرێن راستەوخۆ دەنێردرێنە کۆمپیوتەری سەرەکی. لە کۆمپیوتەری سەرەکیدا خواردن، خواردنەوە و داواکارییە تەواوکراوەکانیتر چاپ دەکرێن. دەتوانن وێنەنی ئەو خواردنانەش زیادبکەن کە لە لیستی خواردن و خوارنەوەدا هەیە. هەروەها دەکرێ چاودێریی داواکارییە پاکێجییەکانتان بکەن. بەمشێوەیە داواکراو و نێردراو بە شێوەی راستەوخۆ دەخرێتە ژێر کۆنترۆڵی ئێوە

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

بە ئەلیکترۆنیکردنی مارکێت و مەغازە

لە سایەی پرۆگرامی بەرفراوانی دارا دەتوانن بە شێوەیەکی تایبەت و نزیک بە کارەکانتان پێویستییەکانتان دابین بکەن و بەو شێوازە کاربکەن کە دەتانەوێ. دەتوانن وەها پێناسەی شێوازی کارەکانتان بکەن کە کەمترین ماوەی بوێت و کاتتان بۆ بگەڕێتەوە

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

بازرگانیی ئەلیکترۆنی

گەورەترین تایبەتمەندی کە دارا B2B و B2C لە ئەوانیتر جیادەکاتەوە ئەوەیە: لەگەڵ سێتی دارا بازرگانی بە شێوەی ستاف و گەلەکۆمەک کاردەکرێت. دەتوانن بەرهەمەکانتان لەڕێی سایتەکەتانەوە یاخود بریکارەکانتانەوە بخەنەڕوو. دارا B2B سیستمێکە بۆ ئەوە دانراوە تاوەکو کۆمپانیاکان بتوانن بە ئاسانی بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بگەن. دارا B2B لەمبارەیەوە کارەکانی بازاڕی رێکخستووە و گۆڕانکاریی لە نەریتی بازاڕ کردووە و بەمجۆرە سوودێکی باشی بە بازاڕ گریاندووە

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

پرۆگرامی فرۆشتن

رەزامەندیی کڕیاران زیاددەکات و پرۆسەی داواکاری و پێشکەشکردنی خواردن خێراتر دەکات. بەم هۆیەشەوە خواردن بە زۆرترین کڕیار دەگات. جگە لەمە هەڵەی گەیاندن و پسوولە کەمتر روودەدات و خەساریش کەمتردەبێتەوە. تەواوی زانیارییەکان لەبارەی کڕیار و پارەی ماوە و قەرز و نرخ بە شێوەیەکی خێرا دەگات. بەهۆی ئەوەی داخڵکردنی بە دەست نامێنێت هەڵە بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت کە ئەمە بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر کڕیاران و رەزامەندیی ئەواندا دروستدەکات. ئەم سیستمە زۆر هاوکارە بۆ گەیاندنی داشکان و پاکێجە تایبەتەکان. نرخی بەرهەم و کۆنترۆڵکردنی پاکێجەکان بە شێوەیەکی ئاسان دەکرێت. هەروەها بەرهەمی خەسار بە تەواوی دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵ و پێش لە حاڵەتی ونبوون و دیارنەمان دەگیرێت. بە شێوەیەکی ورد چاودێری و کۆنترۆڵی بەردەوامی قەرزەکانی کڕیار بە شێوەی ئەپدەیت دەکرێت و مەودای پارەدان لەبەرچاو دەبێت

وردەکارییەکان

ARZEN GROUP

ئەلیکترۆنیکردنی هۆتێل

داراپڵەس لەڕێی پرۆگرامەکەیەوە تەواوی کارەکانتان و بەشەکانتان بە ئەلیکترۆنی دەکات. سیستمەکە چاودێریی میوانەکانتان دەکات بەر لەوەی بگەنە هۆتێلەکەتان و بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی چۆنێتی و مەودای مانەوەیان. کڕین و کاروباری کەسی لە ژێر هەمان بنمیچدا کە سیستمێکی ژمێرکارییە یتدارە دەکرێت و لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە بەڕێوەدەبرێت

وردەکارییەکان